وەزارەتى دارایی: سبەی بەغداد بڕە پارەى تەواوکاریى مووچەى مانگى ئازار دەنێرێت

هاونیشتمانییەك پارە دەژمێرێت. فۆتۆ: كەناڵ8

وەزارەتى دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ 6ـى نیسان، دەستیکرد بە دابەشکردنى مووچەى مانگى ئازار و سەرچاوەیەکى وەزارەتەکە رایگەیاند، سبەینێ بەغداد بڕە پارەى تەواوکاریى مووچەى مووچەخۆران دەنێرێت.

سەرچاوەیەکى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ـی راگەیاند، بەغداد سبەی پارەى تەواوکاریى مووچەى مووچەخۆران بۆ مانگى ئازار رەوانە دەکات.

گوتیشى، ئەمڕۆ و دوێنێ پشوو بووە بۆیە هیچ بڕە پارەیەک نەنێردراوە، چاوەڕوانن سبەی پارەى تەواوکاریى مووچەى فەرمانبەران بگاتە هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ خانەنشینانى شارستانى و سەربازیی، خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان، زیندانە سیاسیەکان و کەسوکارى شەهیدان مووچەى مانگى ئازاریان وەرگرت و سبەینێ یەکشەممەش بڕیارە 11 وەزارەت و فەرمانگە مووچەى مانگى ئازار وەربگرن.