تیافۆی دەیەوێت ناسناوی کراوەی هیوستن بەدەستبهێنێت

فرانسیس تیافۆی، یاریزانی تێنسی سەرزەوی. فۆتۆ: AP

لە پاڵەوانییەتی کراوەی هیوستن بۆ تێنسی سەرزەوی لەسەر ئاستی پیاوان، فرانسیس تیافۆی ئەمریکی توانی لوسیانۆ داردێری ئیتاڵی بێبەشبکات لە ناسناوەکە، بەم شێوەیە تیافۆی خۆی گەیاندە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانییەتیەکە.

کۆمەڵەی یەکەم هەر تیافۆی باڵادەست بوو، توانی بە ئاسانی 6 بە 2 کۆمەڵەی دەستپێک لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە، کۆمەڵەی دووەمیش سەرکێشییەکی زیاتری بەخۆیەوە بینی، هەردوو یاریزان ئاستیان لە یەکەوە نزیکبوو، لێدانی زیاتریان هەبوو بەراورد بە کۆمەڵەی یەکەم، بەڵام بەهۆی هەڵەیەکی بچوکەوە داردێری تۆپەکەی لەدەستدەرچوو و نەیتوانی کۆمەڵەکە بباتەوە، تیافۆی بە ئەستەم توانی لە داردێری بباتەوە و 7 بە 6 براوەی یارییەکەی یەکلاییکردەوە.

فرانسیس تیافۆی، یاریزانی تێنسی سەرزەوی. فۆتۆ: AP

تیافۆی لە پلەی 21ەمی ریزبەندییە، پێشبینیش دەکرێت ببێتە براوەی ناسناوەکە کە لە ساڵی 2017 و 2018 ستیڤ جۆنسن بردیەوە و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا ئەمریکیەکان نەبوونەتە ناسناوی کراوەی هیوستن، بۆیە تیافۆی بژاردەی یەکەمە تاوەکو ناسناوی کراوەی هیوستنی 2024 بەدەستبهێنێت.