بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ: بۆ جەژن 4 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە ئێران

دەروازەی باشماخ فۆتۆ: حەمە سوور - کەناڵ8

بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی باشماخ رایگەیاند، تاوەکو ئێستا حەوت هەزار کەس لە دەروازەکەوە هاتوچۆیان کردووە و چوار هەزاریان لە هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە ئێران.

محەمەد تاهیر، بەرێوەبەرى دەروازەى سنووریى باشماخ بە کەناڵ8ـی راگەیاند، لەماوەى هەفتەیەکدا حەوت هەزار گەشتیار لە دەروازەى سنورى باشماخەوە هاتوچۆیان کردووە، ئەوانەى لەهەرێمى کوردستانەوە چونەتە ئێران ژمارەیان چوار هەزار هاونیشتمانییە و ئەوکەسانەش لە ئێرانەوە هاتونەتە هەرێمى کوردستان ژمارەیان سێ هەزار کەسە.

بەرێوەبەرى دەروازەى سنوریى باشماخ  ئەوەشى خستەڕوو، هاتووچۆى گەشتیارى لە جەژندا بەردەوامدەبێت و دەروازەکە بە رووی گەشتیاراندا داناخرێت.

محەمەد تاهیر گوتیشی، لەساڵى 2022دا، 700هەزار گەشتیار لەو دەروازەکەوە هاتوچۆیانکردوە لە ساڵى 2023ش رێژەکە زیادیکردوە بۆ یەک ملیۆن و 200هەزار و بۆ ئەمساڵیس پێشبینى ژمارەیەکى زیاترى گەشتیار دەکەن.