ئایفۆن 16 دووگمەی کاپچەری بۆ زیاد دەبێت

لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی بڵاوکردنەوەی نوێترین مۆبایلەکانی ئایفۆن، چەندین زانیاری دزەپێکرا بڵاو دەبنەوە، لە نوێترین زانیارى سەبارەت بە ئایفۆن 16، بەشێک لە میدیا جیهانیەکان ئاماژە بەوەدەکەن دوگمەى کاپچەر زیادکراوە.

ساڵانە کۆمپانیاى ئەپڵ لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا نوێترین بەرهەمەکانى نمایشدەکات، بڕیارە ئەمساڵ 10ى ئەیلولى 2024 نوێترین مۆبایلى ئایفۆن نمایشبکات کە ناسراوە بە ئایفۆن16.

بەگوێرەى ئەو زانیاریارییانەى کە بڵاوکراوەتەوە، کۆمپانیاى ناوبراو دوگمەیەکی نوێ بۆ ئایفۆن 16 زیاددەکات بۆ سەرجەم مۆدێلەکانى، بەناوی ( کاپچەر) کە رێگەیەکی نوێ دەدات بە بەکارهێنەران بۆ ئەوەی بە خێرایی بتوانن وێنە بگرن لە کامێرای مۆبایلەکەوە.

سەبارەت بە دیزاینی دووگمەکە، دوو دەنگۆی جیاواز هەیە، هەندێک دەڵێن دووگمە نوێیەکە لای راستی مۆبایلەکە دەبێت و بە شێوەی فیزیکی بە فشارخستنەسەرى وێنەکەدەگرێت، بەشێکی دیکەش ئاماژە بەوەدەکەن، دوگمەکە بە شێوەی هەستەوەر کاردەکات و تەنها پێوسیتی بە دەستلێدانە بۆ کاراکردنی.

ئایفۆن بە شێوەیەکی گشتی گۆرانکاری زۆر دیار لە دیزاینەکانیدا ئەنجامنادات، کۆتاجار زیادکردنی دووگمەیەک بوو بۆ ئایفۆن 15 کە بە دووگمەی ئەکشن دەناسرا.