یانەی ئێڤەرتۆن دووبارە سزادرا

یاریزانانی یانەی ئێڤەرتۆن. فۆتۆ: AP

یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی دووبارە رووبەڕووی سزایەکی نوێ بووەوە و بەهۆی سەرپێچیکردنی لە یاساکانی یاری خاوێن لە پرێمەرلیگ دوو خاڵی دیکەی لێکەمکرایەوە.

بەوهۆیەوە یانەکە دابەزی بۆ ناوچەی دابەزین، کە ئێستا حەوت هەفتە ماوە بۆ کۆتاییهاتنی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە.

ئڤەرتۆن پێشتر 10 خاڵی لێکەمکرایەوە، بەڵام دوای ئەوەی تانەی لەبڕیارەکەدا سزاکەی کەمکرایەوە بۆ شەش خاڵ، چونکە یانەکە زیاتر لە بڕی رێگەپێدراو لە سێ ساڵی رابردوودا پارەی بۆ گواستنەوەی یاریزانان خەرجکردووە.

یاسای قازانج و دەستکەوتە داراییەکانی پرێمەرلیگ رێگە بە یانەکان دەدات بڕی 105 ملیۆن پاوەند زیانبکەن وەک دوایین ئاست لە سێ ساڵدا، ئەگەر وانەبێت رووبەڕووی سزادەبنەوە.

ئەو کەمکردنەوەی دوو خاڵە ئیڤەرتۆن دەخاتە دوای برینتفۆردی پلەی 16 کە خاوەنی 27 خاڵە و جیاوازییەکەی لەگەڵ لوتن تاونی 18 یەم تەنیا دوو خاڵە.

جێگەی باسە ئیڤەرتۆن لە ساڵی 1954 وە لە خولی نایابی ئینگلتەرا یارییدەکات.