لە گوندێکی سنوری کەرکوک، سێ شوانکارە کە تەمەنیان لە نێوان 17 بۆ 24 ساڵە، بە چەقۆ بریندارکران و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، لە گوندی مەرزیخەی ناوچەی شێخ بزێنی لە سنووری پارێزگای کەرکوک، سێ شوان کە لە نەتەوەی عەرەبن و شوانی مەڕ و ماڵاتن، کاتێک ویستویانە ئاژەڵەکان لەشەقامێکی ناوچەکە ببەپەڕێننەوە، ئۆتۆمبێلێک هاتوەتە سەت رێگاکەیان و لەو کاتەدا دەقاڵی دروستبووە و پاشان شەڕەچەقۆ رویداوە و بەهۆیەوە سێ شوانەکە برینداربوون.
لەسەر رووداوەکە، سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بەکەناڵ8ـی راگەیاند، بریندارەکان لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری کەرکوک چارەسەریان بۆ کراوە و بەچەقۆ لێیاندراوە و تەندروستییان جێگیرە.
هەربەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، هەرسێ بریندارەکە تەمەنیان لەنێوان 17 ساڵ بۆ 24 ساڵ دەبێت.