چەند پارچەیەکی دزراو لە خانەی کریستیس ئاشکرادەبن

بە بەکارهێنانی چەند بەڵگەنامەیەکی نهێنی، لێکۆڵەرێکی بواری پارچە کەلەپووریی و دەگمەنەکان، چەند پارچەیەکی دزراو لە خانەی زیادکردنی کریستیس ئاشکرادەکات.

لەمیانی بەڕێوەچوونی زیادکردنێکی ئاشکرا لە خانەی کریستیسی بەریتانی، ئاشکرا بوو کە چەند پارچەیەکی کەلەپووری و دێرینی سەردەمی یۆنانییەکان، پارچەی درزراون و دەگەڕێنەوە بۆ بازرگانییە نایاساییەکەی جیافرانۆ بێچینا لە ساڵی 2011.

پارچە یۆنانییەکان، لە چوار گۆزەی دێرین پێکهاتوون، کە نەخش و وێنەی جەنگاوەرانیان لەسەرە و چیرۆکی نەبەردیی و جەنگی یۆنانییەکان دەگێڕنەوە.

کریستۆس سیرۆگیانیس، کە یەکێکە لە لێکۆڵەرە شوێنەوارییەکان و شارەزایی لە ناسینەوەی پارچە کۆنەکان هەیە جەختی لەوە کردەوە؛ پێویست بوو خانەی کریستیس، پێش دەستپێکی فرۆشتنەکانی، ئەم پارچانەی بناسیایەتەوە، ئاماژەی بەوەش دا، بە هاوکاریی ئەو بەڵگەنامە نهێنییانە ناسنامەی پارچەکانی دۆزیوەتەوەم کە لەلایەن داواکاری گشتی ئیتاڵی، پاولۆ جۆرجیۆ فێرییەوە پێی بەخشراوە.

بەشێوەیەکی گشتی، بەهای کۆی ئەو پارچە دزراوانەی لە خانەکەدا هێنراونەتە دەرەوە، زیاترە لە 60 هەزار دۆلار، پێش ئەوەی هەوڵی فرۆشتنیشیا بدرێت، لە چەندین شوێنی گشتی و پێشانگەی تایبەتدا نمایشکراون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئارت نیوز، پاش سەلماندنی ناسنامە و رەسەنایەتیی پارچەکان، گەڕێندراوەنەتەوە بۆ یۆنان و رادەستی حکومەتی وڵاتەکە کراونەتەوە.