نۆڤاک جۆکۆڤیچ بە مانەوە لە پلەی یەکەم ریکۆرد تۆماردەکات

نۆڤاک جۆکۆڤیچ، لە پاڵەوانییەتی ماستەرزی مۆنتی کارلۆ. فۆتۆ: AP

پاڵەوانییەتی ماستەرزی مۆنتی کارلۆی تایبەت بە تێنسی سەرزەوی، یەکێک لە بەچێژترین یارییەکانی لەخۆگرت، لە نێوان دوو رکابەری گەورە، کە ئەوانیش نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی و ئالێکس دی مینۆری ئوستراڵی بوو.

یارییەکە رکابەرییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی، جۆکۆڤیچ هەمیشە رکابەرەکانی تووشی ئاڵەنگاریی دەکات, بەڵام دی مینۆر یەکێکە لە خێراترین یاریزانەکان بۆ لێدان و گەڕانەوەی تۆپ، لە یارییەکەدا هەردوو یاریزان چەندین جار سێرڤی یەکتریان شکاند، کۆمەڵەی یەکەم جۆکۆ توانی 7 بە 5 خاڵ بەدەدستبهێنێت، کۆمەڵەی دووەم نەیهێشت ئالێکس باڵادەستبێت، بۆیە 6 بە 4 ئەو کۆمەڵەیەشی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە و یارییەکەش بە بردنەوەی جۆکۆڤیچی ژمارە یەکی جیهان کۆتاییهات.

بەراستی قورس بوو بۆ هەردووکمان، ئالێکس یەکێکە لە خێراترین یاریزانەکان لە جیهاندا، لە کاتی یارییدا لە سەدا 99 تۆپ دەگێڕێتەوە، ئەمە لە یاریزانەکانی دیکەدا نابینی، بەراستی شۆکی کردم لە کاتی لیدانەکان، دوای پشووکەمان، قسەمان کرد، ئەو گلەیی لە تۆڕەکە دەکرد، دواتر هەردووکمان لە بەرزترین ئاستماندا بووین زۆر سێرڤی یەکترمان شکاند، چاوەڕێی بردنەوەم نەدەکرد، بەڵام زۆر دڵم خۆشە ئەو بەربەستەم تێپەڕاند، لە کۆتاییدا بردنەوە هەر بردنەوەیە.

نۆڤاک جۆکۆڤیچ، یاریزانی تێنسی سەرزەوی.

جۆکۆڤیچ گەیشتە قۆناغی کۆتایی، هەرچەندە تەمەنی بەرەو هەڵکشان دەچێت، بەڵام بەردەوامە لە تۆمارکردنی ریکۆرد، ریکۆردی شکاندووە بەوەی ماوەیەکی زۆرە هەر لە پلەی یەکەم ماوەتەوە، هەروەها 77ەمین سەرکەوتنی بۆ یارییەکانی کۆتایی تۆمارکرد لە ماستەرزەکانی 1000 خاڵی، لە یاریی داهاتووشدا جۆکۆڤیچ رووبەڕووی کاسپێر روود یان ئۆگۆ هەمبێرت دەبێتەوە.

زۆر خۆشحاڵم کە گەڕاومەتەوە یارییەکانی کۆتایی، بەراستی ماوەیەکە دوورکەوتوومەتەوە، زۆر ئەم پاڵەوانییەتیەشم بە دڵبوو، هەشت ساڵ یارییکردن زۆر قورس و ئاڵەنگاریی بوو بۆ من، بە تایبەت سێ یاریی لەسەریەک ببەیتەوە هەر زۆر ناخۆشە، بەڵام چاوم لە یارییەکانی داهاتووشە.

نۆڤاک جۆکۆڤیچ، یاریزانی تێنسی سەرزەوی.
دیمەنی یاریگەی پاڵەوانییەتی مۆنتی کارلۆ، تایبەت بە تێنسی سەرزەوی. فۆتۆ: AP