هاونیشتمانییەک لە زێی بچووک خنکا

بەڕێوەبەرى کارگێڕى نەخۆشخانەى گشتیى تەقتەق رایگەیاند "بەرەبەیانى ئەمڕۆ گەنجێک لە زێی بچووک خنکا".

زانا رۆستەم، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەق بە کەناڵ8ى راگەیاند "هاونیشتمانییەک لەکاتێکدا ویستویەتی منداڵەکەی لە خنکان رزگاربکات، بەڵام خۆی خنکا".

گوتیشى "ئەو هاونیشتمانییە دانیشتووى کەرکوکە و لەگەڵ خێزانەکەیدا بەمەبەستی گەشتکردن رووی لە سەیرانگایەکی تەقتەق کردبوو".

بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەق روونیکردەوە "لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تەرمەکەدا و تاوەکو ئێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە".