جێنیفر لۆڕێنس و مەلالە یوسفزای فیلمێکی نوێ بەرهەمدەهێنن

جێنیفر لۆڕێنس ئەکتەری هۆلیوود و مەلالە یوسفزای چالاکوانی پاکستانی، بەیەکەوە کار دەکەن بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێکی نوێ سەبارەت بە ئازاردانی ژنان لە ئەفغانستان.

ئەم دوو خانمە هونەرمەندە کە براوەی خەڵاتی ئۆسکار و براوەی خەڵاتی نۆبڵن، یەکیان گرتووە لەگەڵ دەرهێنەر سەحرا مانییدا، بۆ بەرهەمێنانی فیلمێک کە چیرۆکی سێ ژنی پاکستانی دەگێڕێتەوە لە سێ ڕۆڵی جیاوازدا، دوای ئەوەی تالیبان دەست بەسەر وڵاتەکدا دەگرێت.

مەلالە لە چاوپێکەوتنێکدا گوتوویەتی، گەشتی ژنان، گەشتێکی تەنیایە، ئێمە یەکدەگرین بۆ هاوبەشکردن و هاوسۆزی و هاودەنگی لەگەڵ هەموو ژنانی ئەفغانستاندا.

ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەمڕۆ دۆخەکە زۆر خراپە، ئەگەر تۆ وەک کچێک لە ئەفغانستان لەدایک بیت، ئەوا تاڵیبان، بڕیاری لەسەر داهاتووی تۆ داوە، ئەمە خراپترین جۆری جیاکاریی ڕەگەزییە، ژنان لە هەموو مافێکی سەرەتایی بێبەش بوون".

کارکردن لە فیلمی Bread & Roses سێ ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکرد، دوای ئەوەی هەواڵی دۆخی ژنانی ئەفغانستان لەژێر حوکمی تاڵیبان لە گەرمەی باسەکاندا بوون. جێنیفەر گوتی، لە ساڵی 2021ـەکەوە کە تاڵیبان دەستی بەسەر دەسەڵات و شارەکاندا گرت ژنان چیتر بۆیان نیە بخوێنن، بۆیان نیە بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان بدەن و تەنانەت بەبێ هاوەڵی پیاو بچنە دەرەوە.

جێنیفەر، مەلالە و سەحرا پێشتر فیلمێکی دۆکیومێنتاریان بەرهەمهێنا لە ساڵی 2021ـدا، سەبارەت بە ستەمکردن لە ژنانی ئەفغانی لەلایەن تاڵیبانەوە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا.

وابڕیاریشە فیلمە نوێیەکەیان بەناوی Bread & Roses لە 21ـی حوزەیرانەوە لە ئەپڵ تیڤی و لە سینەما هەڵبژێردراوەکاندا نمایش دەکرێت.