لە ساڵێکدا 9 ملیۆن تۆن شمەک لە سنەوە هەناردەی پارێزگاکانی ئێران کراوە

شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان.

سەید عەبدولڕەحمان حوسێنی، جێگری بەڕێوەبەریی رێگاوبان و گواستنەوەی پارێزگای سنە رایگەیاند: ساڵی رابردوو زیاتر لە 9 ملیۆن تۆن کەلوپەل لە لە پارێزگاکەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی ئێران لە رێگای بارهەڵگرەوە گواستراوەتەووە.

سەید عەبدولڕەحمان حوسێنی، رایگەیاند: لە ساڵی 2023دا بەراورد بە ساڵی 2022 رێژەی هەناردەی کەلوپەل لە پارێزگاکەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێران 30% زیادیکردووە.

حوسێنی دەڵێت: زۆربەی کەلوپەلە گواستراوەکان کەلوپەلی کانزایی و کشتوکاڵی و کیمیایی بوون دەشڵێت: ئێستا زیاتر لە 70 کۆمپانیای گواستنەوەی کەلوپەل و نزیکەی هەشت هەزار بارهەڵگر و 15 هەزار شۆفێری پیشەیی لەو پارێزگایە بۆ ئەم مەبەستە کاردەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشووتر فەرامەرز ئومێدی، سەرپەرشتیاری گشتی دەروازە سنورییەکانی پارێزگای سنە رایگەیاندبوو: لە 12 مانگی 2023 بە بەهای 831 ملیۆن دۆلارکەلوپەل و کاڵا لە دەروازە سنورییەکانی پارێزگاکەوە  بۆ وڵاتانی عێراق، سووریا، ئەفغانستان، ئیمارات، رووسیا، تورکیا، ئازەربایجان، پاکستان، جۆرجیا و کوێت هەناردەکراوە.

سەرپەرشتیاری گشتیی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای سنە ئاماژەیبەوەشکردبوو: کاڵا سەرەکییە هەناردەکراوەکان بریتی بوون لە بەرهەمی کشتوکاڵی و باخداریی، بەرهەمی کانزا و پلاستیکی، بەرهەمی شیرەمەنی، کەرەستەی بیناسازیی، هەمووجۆرە فەرشێک.

هەروەها لە ساڵی 2023دا  80%ى هەناردەکردن لە سنووری پارێزگاکە لە رێگای دەروازەى سنووریی باشماخ و سەدا 20ەکەى دیکەش لەرێگەى سەیرانبەند و دەروازەکانى دیکەوە بووە.

پارێزگای کوردستان، نزیکەی 8 هەزارکیلۆمەتر رێگای هەیە کەزیاتر لە 6 هەزار کیلۆمەتر رێگای گوندەکانەو نزیکەی 1900 کیلۆمەتریش رێگای نێوان شارەکانە،888  کیلۆمەتر رێگای سەرەکی و 700 کیلۆمەتر رێگای لاوەکیی هەیە.