شڤیۆنتیک 100 هەفتەیە پێشەنگی ریزبەندیی یاریزانانی تێنسی گرتووە

ئیگا شڤیۆنتیک، یاریزانی تێنسی سەرزەوی، دوای بردنەوەی ناسناوی کراوەی ئیندیانا. فۆتۆ: AP

ئیگا شڤیۆنتیک، ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی ماوەی 100 هەفتەیە لە پێشەنگی ریزبەندیی یاریزانانی تێنسی سەرزەویدایە بۆ ئاستی خانمان، ئەستێرەکەی پۆڵەندا بە شانازییەوە ئاماژە بەو دەستکەوتە مێژووییە دەدات.

شڤیۆنتیک دوای شکستی لە پاڵەوانییەتی شتوتگارتی ئەڵمانی، ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانییەتی مەدرید، وەرزی رابردوو لە هەمان پاڵەوانییەتی بەرامبەر ئارینا سابالینکا لە یاریی کۆتاییدا شکستیهێنا، بەڵام شکستەکانی ئەم ئەستێرەیە بەراورد بە سەرکەوتنەکانی پچڕ پچڕبوون و کاریگەرییان لەسەر پێگەکەی دروست نەکردووە لەماوەی 100 هەفتەی تەواودا.

مانەوەم 100 هەفتە لە لووتکەدا گرنگە، بەڵام ناتوانم بڵێم کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەو پاڵنەرە هەبووە کە هەمە، من قەت نامەوێت سەیری ئامار و ریزبەندیییەکان بکەن و زۆریش بیری لێناکەمەوە، بەڵام بێگومان ئەوەی تۆماردەکرێت وام لێدەکات زیاتر و زیاتر شانازی بەخۆم و تیمەکەمەوە بکەم.

ئیگا شڤیۆنتیک، خانمە یاریزانی تێنسی سەرزەوی.

هەر لە ماوەیەدا سێ ناسناوی گراند سلامی بەدەستهێنا، لەکۆی 143 یارییشدا توانیویەتی 120 سەرکەوتن لە پەڕاوی سەرکەوتنەکانیدا بنووسێتەوە.

تیمەکەشم لەگەڵمدا هاوبەشن لەم دەستکەوتە، چونکە بەیەکەوە لەو ماوەیەدا چەندین بڕیاری قورس و سەختماندا، هەندێجار ئەوان دەیانخستمەوە سەر رێگە راستەکە، بۆیە ئەوەی روویدا بەبێ ئەوان نەدەکرا، قورسە ئەوەی روویدا لەو ماوەیەدا تێیبگەیت، چونکە زۆر بەخێرایی روویاندا و زۆریش شانازی بەخۆمەوە دەکەم.

ئیگا شڤیۆنتیک، خانمە یاریزانی تێنسی سەرزەوی.
ئیگا شڤیۆنتیک، یاریزانی تێنسی سەرزەوی. فۆتۆ: AP