داواكارییەك لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ ئەفسەران و فەرمانبەرانی وەزارەتەكە

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوا لە ئەفسەران و فەرمانبەرانی وەزارەتەكە دەكات، ئەوانەی بەبێ مۆڵەت بڕوانامەیان بەدەستهێناوە، سەردانی وەزارەتەكە بكەن و فۆڕمی داواكراو لەگەڵ خۆیاندا ببەن.

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئاگاداری سەرجەم ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرانی سەربە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەكەنەوە، ئەوانەی بەبێ مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەستهێناوە  و تاوەكو ئێستا بۆیان هەژمار نەکراوە، تاوەكو رێکەوتی 10ـی ئایاری 2024، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی کارگێر و سەرچاوە مرۆییەکان/کاروباری دیراسات بكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەوەش لەبەر گۆڕینی میكانیزمی ناردنی زانیارییەكان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، بەگوێرەی نووسراویان ژمارە 4216 لە بەرواری 22ـی نیسانی 2024.

وەزارەتی ناوخۆ روونیشیكردووەتەوە، پێویستە ئەو ئەفسەر و فەرمانبەرانە خودی خۆیان ئامادەبن و فۆڕمی داواکراو کە دانراوە بە پڕكراوەیی لەگەڵ خۆیان بێنن.

ئەفسەران و فەرمانبەران دەتوانن لەم لینكەوە فۆڕمەكە دابەزێنن