بانکى ناوەندیى عێراق فرۆشتنى دۆلارى زیادکردووە

ئاڵوگۆڕى دۆلار لە بازاڕەکان. فۆتۆ: حەمە سوور- کەناڵ8

بانکى ناوەندى عێراق لەرێگەى پلاتفۆرمى ئەلکترۆنییەوە فرۆشتنى دۆلارى بە بانک و کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى دراو زیادکردووە و بەهۆیەوە بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەتەوە.

بانکى ناوەندیى عێراق لە هەفتەى رابردوودا بڕى یەک ملیار و 384 ملیۆن دۆلارى فرۆشتووە، لەو بڕە یەک ملیارو 317 ملیۆن دۆلارى بە حەواڵە بووە، تەنیا 66 ملیۆن و 760 هەزار دۆلار بە کاش بووە.

لەماوەى پێنج رۆژى هەفتەى رابردوودا تێکڕاى فرۆشتنى دۆلار لەلایەن بانکى ناوەندیى عێراقەوە رۆژانە 276 ملیۆن و 846 هەزار دۆلار بووە، هاوکات لە بازاڕدا تێکڕاى بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر 147 هەزار دینار بووە.