سعودیە: هێرشی حوسییەکان هەڕەشە نییە بۆ سەر شوێنە گەشتییارییەکانمان

پرۆژەی نیومی سعودیە لەسەر دەریای سوور.

ئەحمەد خەتیب، وەزیری گەشتیاریی سعودیە رایگەیاند، هێرشی حوسییەکانی یەمەن هەڕەشە نین بۆ سەر پرۆژە گەشتیارییەکانی سعودیە لە دەریای سووردا.

سعودیە لە چوارچێوەی گەشەپێدان کەرتی گەشتیاری لە کەناراوەکانی دەریای سووردا، دەستیکردووە بە دروستکردنی دوو شوێنی حەوانەوەی گەشتیاری، کە چاوەڕێ دەکرێت لە چوارچێوەی پرۆژەی "نیوم"دا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەواوبکرێت.

خەتیب باسی ئەوەشیکردووە، ئەوەی لە دەریای سوور روودەدات پەیوەندیی بە بەشی باشووری دەریاکەوە هەیە، پرۆژەکانی نیوم لە ناوەڕاست یاخود باکووری دەریای سووردا بە دڵنیاییەوە نابنە ئامانجی هێرشی حوسییەکان.

سعودیە بەهێزکردنی کەرتی گەشتیاری بە بەشێک لەو پرۆژەیە دەزانێت، کە بڕیارە تاوەکو ساوڵی 2030 جێبەجێ بکرێت و پشتبەستنی سعودیە بە نەوت کەم بکاتەوە، سعودیە دەیەوێت بە پرۆژە نانەوتییەکان خۆی بۆ قۆناغی دوای نەوت ئامادە بکات.