ئێرنست میڵەر هێمینگوەی، رۆماننووس، نووسەری کورتەچیرۆکەکان و رۆژنامەنووسێکی دیاری ئەمریکا بووە، خاوەنی شێوازێکی ناسراوی نووسینە کە جەخت لە تێگەیشتنی ئابوورییانە دەکاتەوە بەرامبەر بە رووداوەکانی سەدەی بیستەم و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر نووسەرانی پاش خۆی دروستکردووە.
هێمنگوەی رێکەوتی 21ی تەممووزی 1899 لەدایکبووە و رێکەوتی دووی تەممووزی 1961 لە تەمەنی 61 ساڵییدا کۆچی دوایی کردووە، گرنگییەکی گەورەی بە ناوەڕۆکی چیرۆکە پڕ لە سەرکەشییەکان داوە، جەختی لە توانای مرۆڤ کردووەتەوە لە بەرەنگاربوونەوەی سروشتدا.
![](https://media8.fra1.digitaloceanspaces.com/kurdish/wp-content/uploads/2024/07/Ernest-Hemingway-1954-Far-Out-Magazine-F-1140x855-1-1024x768.webp)
لەمیانی جەنگی جیهانیی یەکەمدا، وەکو شۆفێری ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن کاری کردووە، بەشدار بووە لە رزگارکردنی سەربازە ئیتاڵییەکان و لەمیانی ئەرکەکەیدا بریندار بووە، ئەمەش وای کردووە ببێت بە خاوەنی مەدالیای زیوینی بالۆری ئیتاڵیا، لە جەنگی جیهانیی دووەمیشدا وەکو رۆژنامەنووس کاریگەریی گەورەی هەبووە و حکومەتی ئەمریکا لەپای کارەکانی بە ئەستێرەی برۆنز ستایشی کردووە.
هێمنگوەی خاوەنی چوار هاوسەر بووە و بۆ هەریەکێکیان رۆمانێکی نووسیوە، لەماوەی ژیانی ئەدەبیی خۆیدا، توانیویەتی حەوت رۆمان بنووسێت، هاوتای شەش کۆمەڵە کورتەچیرۆک و دوو بەرهەمی نائەدەبی، لە دیارترین کارەکانی بریتین لە:
The Old Man an the Sea 1952
A Farewell to Arms 1929
Hills Like White Elephants 1927
Cat in the Rain 1925