ئەو کەسەی بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکەی قەرەداغ دەستگیرکرا سزا درا

ژوان نیزام 3 کاتژمێر پێش ئێستا
تیمەکانی بەرگری شارستانیی قەرەداغ لە کاتی هەلمەتی کوژراندنەوەی ئاگرەکەی سنووری شاخی زەردەی قەرەداغ
تیمەکانی بەرگری شارستانیی قەرەداغ لە کاتی هەلمەتی کوژراندنەوەی ئاگرەکەی سنووری شاخی زەردەی قەرەداغ

پووختەی هەواڵ

  • تۆمەتبارەکە بە ماددەی 22 لە یاسای دارستانی هەرێمی کوردستان سزادرا
  • سزاکە بە زیندانیکردن لە شەش مانگ کەمتر نەبێت
  • یاخود پێبژاردنی بڕی پێنج ملیۆن دینار

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەناڵ8 کەوتوون، ئەو کەسەی بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکەی سنووری قەرەداغ دەستگیرکرا، بە گوێرەی ماددەی 22 لە یاسای دارستان لە هەرێمی کوردستان – عێراق سزا درا.



شێوازی سزادانەکە


پاش دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، بەگوێرەی ماددەی 22ـی ژمارە 10ـی ساڵی 2012 لە یاسای دارستان لە هەرێمی کوردستان - عێراق سزادراوە.

بەگوێرەی حوکمی یاساکە، تاوانبارەکە زیندانی دەکرێت کە لە شەش مانگ کەمتر نەبێت و دادوەر دەستکراوە دەبێت لەوەی سزاکە تاوەکو چەند درێژ دەکاتەوە، یاخوود سزاکەی بۆ دەگۆڕدرێت بە بژاردنی پێنج ملیۆن دیناری عێراقی.

دوێنی بە تۆمەتی ئاگرەکەی قەرەداغ تۆمەتبارێک دەستگیر کرا


دوێنێ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بووەتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر لە سنووری گوندی سەرچاو و شاخی زەردەی سنووری بنکەی سێوسێنانی سەر بە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ، کە بووە هۆی سووتانی نزیکەی 35 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/224083

https://channel8.com/kurdish/news/219161

ژوان نیزام

3 کاتژمێر پێش ئێستا