
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە وادەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 بۆ ماوەی 2 مانگی دیکە درێژ بکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کاسبکاران و بازرگانانی ئۆتۆمبێل بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە داوای کاتی زیاتریان کردبوو.
پێشتریش کەناڵ8 داواکاریی بازرگانانی گەیاندبووە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی وادەی هاوردەکردنی مۆدێلی 2024 تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ درێژبکرێتەوە. بەپێی سیستمی ساڵانە، تەنیا ڕێگە بە هاوردەکردنی 3 مۆدێلی ئۆتۆمبێل دەدرێت و لە 1ی تشرینی دووەمەوە دەبێت مۆدێلەکانی 2025 و 2026 و 2027 هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێن.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت، ڕایگەیاند کە هۆکاری سەرەکیی ئەم بڕیارە کاریگەرییەکانی شەڕی ناوچەکەیە لەسەر بازرگانیی نێودەوڵەتی. کاسبکاران بەهۆی دواکەوتنی گەیشتنی بارەکانیان داوای کاتی زیاتریان کردبوو، بۆیە حکومەت بڕیاریدا ڕێنماییەکان هەموار بکاتەوە تاوەکو بازرگانان تووشی زیانی دارایی نەبن. ئەم درێژکردنەوەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ جێگیربوونی بازاڕی ئۆتۆمبێل لەکاتێکدا کە گۆڕانکاریی مۆدێلەکان لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمەوە دەستپێدەکات و کاریگەری لەسەر ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان دەبێت.
وەزارەتى دارایى داواى درێژکردنەوەى وادەى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2024 دەکات
وەزارەتى ناوخۆ ڕسوماتى ڕەشکردنى جامى ئۆتۆمبێلى زیادکرد
بازاڕی شێواوی پێشەنگاکانی ئۆتۆمبێل؛ لە فرۆشتنی بەشانوباڵدا هەڵدان تاوەکو فێڵی دەڵاڵەکان
بازرگانیی جیهانيی ئۆتۆمبێل دەگاتە 3 تریلیۆن دۆلار؛ کڕین و فرۆشتنیشيان دەبێتە ئەلیکترۆنی





