
زانیارییەکە گەیشتووەتە کەناڵ8، وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان، داواى درێژکردنەوەى وادەى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێلى ساڵى 2024 دەکات ئەویش بەهۆى ئەو دۆخە ناسەقامگیرەى ناوچەکەى گرتەوە و کاریگەرى لەسەر جوڵەى بازرگانی دروستکرد.
بەگوێرەى نووسراوێک کە ڕێباز عەباس بەڕێوەبەرى گشتیی دیوانى وەزارەتەکە لە ڕۆژى 12ـى ئاب ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی گومرگى کردووە و داوایکردووە کە ماوەى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2024 درێژبکرێتەوە.
ساڵانە بە هەماهەنگیى نێوان وەزارەتى دارایی و بەڕێوەبەرایەتى گشتیی گومرگ لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆ ڕێنماییەکانى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل نوێ دەکرێتەوە، سەرەتاى ئەمساڵ بڕیاردراوە ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2024 تاوەکو یەکى ئەیلوول هاوردەبکرێت.
بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، بازرگانانى بوارى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل داوایان لە وەزارەتى دارایی کردووە ئەم مۆڵەتە درێژبکاتەوە هاوشێوەى ساڵانى پێشتر یەکى تشرینى یەکەم کۆتا وادە بێت، یاخود درێژبکرێتەوە تاوەکو کۆتایی ساڵ ئەویش بەهۆى ناسەقامگیریی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و خاوبوونەوە و ڕاوەستانى جوڵەى بازرگانی.
ساڵانە لە هەرێمى کوردستان تەنیا ڕێگە بە هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى ئەو ساڵە و دوو ساڵ پێش خۆى دەدرێت، بەگوێرەى ئەو بڕیارەى ئێستا لەبوارى جێبەجێکردندایە، ئەگەر ڕێنماییەکە گۆڕانکارى تێدا نەکرێت و وەزارەتى ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیى گومرگ ڕەزامەندى لەسەر داواکارییەکە نەدەن، ئەوا لە یەکى ئەیلوولەوە ڕێگە بە هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2024 نادرێت، بەڵکو تەنیا ئۆتۆمبێلى مۆدیل، 2025، 2026 و 2027 لە بازگەکانەوە ڕێگە بە داغڵبوونى دەدرێت.
مەرجەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە ساڵی 2026 دا
لە 2026دا یەک ملیۆن ئۆتۆمبێلی چینی دەگاتە ناوچەکە؛ عێراق پشکی شێری بەردەکەوێت
10 ئۆتۆمبێلی چینی بەرامبەر2 ئۆتۆمبێلی ئەمریکی؛ جەنگی نرخەکان لە پێشانگاکانی هەرێمدا
هاوکێشەکە پێچەوانە بووەوە؛ لە هەرێمی کوردستانەوە ئۆتۆمبێل دەنێردرێت بۆ ئێران




