لە شاخی ئەزمڕ ئاگر کەوتەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- فەرهاد ساڵح قایمقامی شارباژێڕ: ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە
- فەرهاد ساڵح: بەهۆی مینەوە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە خاوبووەتەوە
ئاگر لە شاخی ئەزمڕ لە دیوی شارەدێی سیتەک کەوتەوە و تیمەکان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، وەک قایمقامی شارباژێڕ دەڵێت، بای بەهێز و بوونی مین ئەرکی تیمەکانی قورس کردووە.
ئاگرەکە لای گوندەکانی خەمزە و قولەڕەش کەوتووەتەوە
پەیامنێری کەناڵ8 ڕایگەیاند، ئاگرەکە لای گوندەکانی خەمزە و قولەڕەش کەوتووەتەوە، حەوت تیمی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
فەرهاد ساڵح، قایمقامی شارباژێر بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، تەلی یەکێک لە ستوونەکانی گواستنەوەی کارەبا پچڕاوە و ئاگرەکەی دروستکردووە.
هۆکارەکانی زەحمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە
- بوونی کێڵگەی مین کۆنترۆڵکردنەکەی خاوبووەتەوە
- هەڵکری بای بەهێز ئەرکی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی زەحمەت کردووە
قایمقامی شارباژێڕ ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەهۆی بوونی کێڵگەی مینەوە، کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە خاوبووەتەوە، چاوەڕوانن ئاگرەکە کێڵگەی مینەکە تێپەڕنێت و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن.
هەڵکردنی بای بەهێز ئەرکی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی زەحمەتکردووە
هەر لەبارەی ئاگرەکە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، بایەکی بەهێز و وشک و زۆریی پووش و پاوان، ئەرکی تیمەکانیانی قورستر کردووە، جەختلەوە دەکاتەوە، بەوپەڕی لێهاتوویی و ورەبەرزییەوە سەرقاڵی خنکاندنی بڵێسەکانن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
قایمقامیەتی سلێمانی کۆمەڵێک ڕێکاری توند بۆ ڕێگری لە ئاگرکەوتنەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ ڕادەگەیێنێت
دڵنیایی دەدرێتە شۆفێران؛ ئاگرەکەی تانجەرۆ کۆنتڕۆڵ کرا و نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی بەنزین
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بووەتە هۆی کەوتنەوەی 5 ئاگر لە یۆنان
1 کاتژمێر پێش ئێستا