دڵنیایی دەدرێتە شۆفێران؛ ئاگرەکەی تانجەرۆ کۆنتڕۆڵ کرا و نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی بەنزین

کەناڵ8 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئاگرەکە لە کۆگایەکی سووتەمەنی بە قەبارەی سێ ملیۆن لیتر لە ناحیەی تانجەرۆ کەوتووەتەوە.
  • بەهۆی ڕووداوەکەوە 20 کەس بریندار و تەنگەنەفەس بوون و زیان بە ماڵانی دەوروبەر گەیشتووە.
  • تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە ئاگرەکە گەمارۆ بدەن و ڕێگری لە تەشەنەسەندنی بکەن.
  • بەرپرسانی ئیداری دڵنیایی دەدەن کە ئەم ڕووداوە نابێتە هۆی دروستبوونی قەیرانی سووتەمەنی لە سلێمانی.

پەیامنێری کەناڵ8 بەدواداجوونی کردووە کە دەریدەخەن کە سەتڵێک بەنزین لە دەستی کەسێکدا بووەتە هۆی هەڵگیرسانی ئاگر و تەقینەوەی زنجیرەیی لە کۆگایەکی گەورەی سووتەمەنی لە تانجەرۆ، کە بڵێسە و دووکەڵەکەی لە چەمچەماڵ و پێنجوێنیشەوە بینراوە.


بەرگریی شارستانیی سلێمانی:

  • ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنەکە و توانیویانە ئاگرەکە گەمارۆ بدەن.
  • کۆگاکە 34 خەزانی گەورەی تێدایە و سێ ملیۆن و 200 هەزار لیتر بەنزین و گازی تێدا کۆکراوەتەوە.
  • بەهۆی بەهێزیی ئاگرەکە، مەترسی لەسەر بەنزینخانەکانی دەوروبەر دروستبووە و داوا لە هاووڵاتیان کراوە لە ناوچەکە دووربکەونەوە.

تەندروستی و فریاکەوتن:

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی 122  ئاماژەی بەوە کرد، تیمەکانیان چارەسەری سەرەتایییان بۆ بریندارەکان کردووە. بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکان 20 کەس بریندار بوون کە زۆربەیان بەهۆی دووکەڵەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە.

زانیاریی زیاتر لەسەر کۆگاکە:

ئەم کۆگایە بەشێکی زۆری بەنزینی شاری سلێمانی دابین دەکات و لەکاتی ڕووداوەکەدا 30 تانکییان پڕ بووە لە سووتەمەنی، بەڵام بەرپرسانی بازاڕی سووتەمەنی جەخت دەکەنەوە کە ڕووداوەکە نابێتە هۆی دروستبوونی قەیران و بەنزینی 750 دیناری لە سلێمانی بەردەوام دەبێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

دووکەڵ ئاسمانی شارەکەی ڕەش کردووە؛ ئاگرێکی گەورە لەسەر ڕێگای قەتەوی لە هەولێر کەوتووەتەوە

زانیارییەکانی کەناڵ8: کارگەیەکی ڕۆنی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای هەولێر دوو جار لەلایەن درۆنەوە بۆردوومان کرا

ڕوونکردنەوەیەک لەو کۆمپانیایەى کۆگاکەى هێرشی کرایە سەر؛ "بەردەوام دەبین لە بەرهەمێهنان"

قایمقامیەتی سلێمانی کۆمەڵێک ڕێکاری توند بۆ ڕێگری لە ئاگرکەوتنەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ ڕادەگەیێنێت

دوای شەوێکی سەخت و ململانێ لەگەڵ ڕەشەبا؛ ئاگرە گەورەکەی شاخی گۆیژە کۆنترۆڵ کرا

کەناڵ8

3 کاتژمێر پێش ئێستا