
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، د. رەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی لێخۆشبوونی خیتاب زەمانی لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان و بۆ بەشێک لە کۆمپانیاکان گوتی، حکومەتی کاربەڕێکەر جیاکاری لەنێوان کۆمپانیاکاندا دەکات و بە فەرمی لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لێخۆشبوون بۆ خیتاب زەمانی بەشێک لە کۆمپانیا دەستڕۆشتووەکان کراوە کە تەندەرەکانیان بۆ ماوەی 10 ساڵە.
خیتاب زەمان تاکە ڕێگەیەک بە پێی یاسا و دارایی کە کۆمپانیا پابەند دەکات ئەگەر وەک پێویست کارەکانی نەکرد پارەی لێ گلدەدرێتەوە. بەهۆی ئەم جیاکارییەوە، کۆمپانیاکانی دیکەش دەتوانن داوا لە حکومەت بکەن هاوشێوەی کۆمپانیا دەستڕۆشتووەکان لێخۆشبوون بۆ خیتاب زەمانەکانیان بڕکێت. ئەگەرچی لە ئێستادا حکومەت پارەی دانەوەی خیتاب زەمانەکانی نییە، بەڵام مافی یاسایی هەموو کۆمپانیاکانە داوای هاوشێوەیی بکەن.
بەشێک لە کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی دەرمان پارەیەکی زۆریان وەک خیتاب زەمان دانراوە و ماوەی چەندین ساڵە پارەکانیان وەرنەگرتووەتەوە. ئەم پەککەوتنی داراییە تووشی گرفتی گەورەی کردوون، بەجۆرێک کە ناتوانن وەک پێویست دەرمان و کەرەستەی تەندروستی بۆ هەرێمی کوردستان هاوردە بکەن و بازاڕ دابین بکەن.
ڕەهێڵ فەرەیدون: پێویستە خزمەتگوزاریی تەندروستی بەشێوەیەکی یەکسان پێشکەشی هاونیشتمانییان بکرێت
جیاکاریی وەزارەتی ناوخۆ لە نێوان هاتوچۆی سلێمانی و هەولێر و دهۆک
ڕەهێڵ فەرەیدوون: هاوشێوەى پارێزگاکانى عێراق داواى دامەزراندنى بەشە پزیشکییەکان دەکەین
