
ئەحمەدی حاجی ڕەشید، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری ئاشکرایکردووە، شاندی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار بەشداری کۆبوونەوەکانی ستراتیجییەتی بودجەی 2027ـی عێراقی کردووە و وەزیری دارایی داوای شەفافیەت و هاوکاری لێکردوون.
وەزیری دارایی عێراق داوای لە شاندی هەرێمی کوردستان کردووە هیچ زانیارییەکیان لێنەشارنەوە و هەموو تۆمارەکانیان بخەنە بەردەست تاوەکو بەکارهێنانی تواناکان ئاسان بێت، هەروەها تکای لێکردوون شەفاف بن و لێکتێگەیشتنیان هەبێت و ببەسترێنەوە بە پرۆسەکەوە. بە هەمان شێوە داوای کردووە دانوستانکارێکی سەرسەخت نەبن تاوەکو هەموو شتێکیان لەدەست نەچێت.
لە سێیەم کۆبوونەوەی ستراتیجییەتی بودجەی 2027ـی عێراقدا، وەزیری دارایی عێراق لیژنەی ستراتیجییەتی بودجەی ڕاسپارد تاوەکو ناوەڕاستی مانگی ئەیلوول ڕەشنووسی پڕۆژەیاساکە ئامادە بکەن و بێنێرن بۆ ئەنجوومەنی وەزیران. وەزیری دارایی پابەندبوونی تەواوی خۆی دەربڕیوە بەوەی پڕۆژەیاسای بودجە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکات.
دارایی عێراق: دوو ڕۆژ گفتوگۆ لەبارەى بەشە بودجەى هەرێمى کوردستانەوە دەکرێت
شاندى هەرێمى کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەى ئامادەکردنى پڕۆژەیاساى بودجەى کرد
شاندى دارایی هەرێمى کوردستان بۆ تاوتوێى پڕۆژەى بودجە دەچنە بەغداد
وردەکارییەکانی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق دا