ئەندیە کارزان دەبێتە پاڵەوانی خۆرئاوای ئاسیا

ئەندیە کارزان، یاریزانی تێنسی سەرزەویی هەڵبژاردەی عێراق

ئەندیە کارزان توانی وەک تاکە یاریزانی هەرێمی کوردستان لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق، لە پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا پلەی یەکەم بەدەستبێنیت و سەرکەوێت بۆ پاڵەوانێتی وڵاتانی ئاسیا بۆ ساڵی 2024-2025.

ئەندیە کارزان یاریزانە تەمەن نۆ ساڵەکەی شاری سلێمانیی، نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەکات لە پاڵەوانێتیەکەدا، یاریزانەکە بەهۆی ئاست بەرزییەوە لە پاڵەوانێتیەکەدا توانی پلەی یەکەم بەدەستبێنیت و ببێتە یاریزانە سەرەکی هەڵبژاردەی عێراق بۆ پاڵەوانێتی ئاسیا.

  لە یاری کۆتایی پالەوانێتیەکە ئەندیە کارزان رووبەڕووی پاڵەوانی هەڵبژاردەی لوبنان ئەحمەد حەجاوی بوویەوە، توانی یارییەکە بەئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک بەسودی خۆی کۆتایی پێبێنێت، پلەی سێیەمیش ببۆ محەمەد خەتیبی لوبنانی بوو.

بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینەوە پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی یانەکانی عەرەب لە وڵاتی لوبنان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.