ئاكرێ كۆنتڕۆلى باشتریینه‌كانى كرد

یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، ناوى باشتریینه‌كانى وه‌رزى رابردووى خولى نایابى كوردستانى بڵاوكرده‌وه‌و هه‌ر سێ باشترینه‌كه‌ش كه به ده‌نگى راهێنه‌رو كاپتنه‌كانى خولى نایاب و ده‌نگى راگه‌یاندكاران ده‌ستنیشانكران نوێنه‌رى یانه‌ى ئاكرێى پاڵه‌وان بوون
هه‌ژار سابر كه لاوترین راهێنه‌رى خوله‌كه بوو توانى ئاكرێ بكاته پاڵه‌وان به باشترین راهێنه‌ر ده‌ستنیشانكراو ، ئه‌ركان مه‌نسوورى یاریزانى هه‌مان تیپ كه ئه‌م وه‌رزه ئاستێكى بێوێنه‌ى نمایشكرد به باشترین یاریزانى خوله‌كه دیاریكراوه‌و عه‌باس بایرى گۆڵپارێزى پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ش به باشترین گۆڵپارێژ ده‌ستنیشانكراوه .
بریاره له‌گه‌ڵ مه‌راسیمى دابه‌شكردنى خه‌ڵات به‌سه‌ر یانه پاڵه‌وانه‌كانى وه‌رزى رابردووى خوله‌كانى كوردستان كه تاوه‌كو ئێستا كاته‌كه‌ى دیارینه‌كراوه، خه‌ڵاتى باشترینه‌كانیش دابه‌ش بكرێت .