کچانی عێراق مەشق و راهێنانی تایبەت ئەنجامدەدەن

هەڵبژاردەی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی کچانی عێراق. فۆتۆ: راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی عیراق

هەڵبژاردەی تۆپی پێی کچانی تازەپێگەیشتووانی عێراق بۆ ئەنجامدانی کەمپێکی مەشق و راهێنانی دوو هەفتەیی و ئەنجامدانی سێ یاریی دۆستانەش گەیشتنە وڵاتی ئێران، دواتر بەشداری پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا دەكەن لە عەممانی پایتەختی وڵاتی ئوردن.

هەڵبژاردەکە بە 25 یاریزانی پارێزگەکانی عێراق بەشداری پاڵەوانێتیەکە دەكەن، لە نێوانیاندا 15 یاریزانانی پارێزگەکانی هەرێمی کوردستان پێکهاتەکەیان بەهێزکردووە.

بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق هەڵبژاردەی تۆپی پێی کچانی عێراق بۆ یاریگەی گەورە دروستدەکرێت بۆ هەردوو ئاستی پێچوەشێران و تازەپێگەیشتووان، راهێنەر و یاریزانانی هەرێمی کوردستانیش پشکی شێرییان بەرکەوتووە لە بەهێزکردنی هەڵبژاردەکە.

پێشتر لەلایەن لیژنەی ژنانی یەکێتی تۆپی پێی عێراقەوە هەڵسانگاندن بۆ یاریزانانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئەنجامدرا، تەنیا لە هەرێمی کوردستانیش نزیکەی 40 یاریزان دەسنیشانکران بۆ هەردوو پێکهاتەکە.

لەیەکەم یاری دۆستانەی هەڵبژاردەکەدا رووبەڕووی یانەی تیکای وڵاتی ئێران بوویەوە و توانی یارییەکەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبێنێت.

هەریەک لە یاریزانان فردەوس محەمەد و رۆژین محەمەد دوو گۆڵ و پرژە نیزام دوو گۆڵەکەی دیکەی هەڵبژاردەی عێراقیان تۆمارکرد.