/

کۆمسیۆنی ئەوروپا پێشبینیەکانی گەشەکردن کەم دەکاتەوە

 تا ئێستا ناکۆکییەکان دەستێوەردانی نەکردووە لە بەرهەمهێنەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک سعودیە و وڵاتانی کەنداو،

کۆمسیۆنی جێبەجێکاری یەکێتیی ئەوروپا پێشبینییەکانی بۆ گەشەی ئابووریی ئەمساڵ و داهاتوو کەمکردەوە و رایگەیاند:" ئابووری لە ساڵی 2023 دا "تەوژمی لەدەستداوە" لە کاتێکدا هەڵاوسان بارگرانی لەسەر خەرجییەکانی بەکاربەران و بەرزبوونەوەی رێژەی سوودی بانکی ناوەندی، رێگری دەکات لە قەرزکردن بۆ کڕین و وەبەرهێنان".

پێشبینییەکان بۆ ئەمساڵ بەڕێژەی لە 0.8% ەوە بۆ 0.6% دابەزیووە لە 20 وڵات، کە دراوی یۆرۆ بەکاردەهێنن، هەروەها بەڕێژەی 1.2% لە 1.3% بۆ ساڵی داهاتوو.

بەگشتی ئابووریی ئەمساڵ گەشەی نەکردووە، لە چارەکی یەکەمدا سفر بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، لە چارەکی سێیەمدا بە رێژەی 0.2% گەشەسەندنی تۆمارکردووە و لە چارەکی چوارەمدا بە ڕێژەی 0.1% دابەزیووەتەوە.

سەبارەت بە بازاڕی نەوت، تاوەکو ئێستا ناکۆکییەکان دەستێوەردانی نەکردووە لە بەرهەمهێنەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک سعودیە و وڵاتانی کەنداو، "بەڵام مەترسی تێکچوونی دابینکردنی وزە هەیە، کە لەوانەیە کاریگەرییەکی گەورەی هەبێت لەسەر نرخەکان و گەشەی جیهان."