ئامادەکاریی حکومەتەکان بۆ بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد

ناوەندی توێژینەوەی ئۆکسفۆرد ئینسایت، ئیندێکسی ئامادەکاریی حکومەتەکانی بۆ ژیریی دەستکرد بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردەوە. ناوەندەکە داتای 193 وڵاتی شیکردووەتەوە.

حکومەتەکان نەک تەنیا کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد و دامەزراندنی چوارچێوەیەکی بۆ رێکخستنی تەکنەلۆجیاکە، بەڵکو هەوڵدەدەن ئەم تەکنەلۆجیایە تێکەڵ بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان بکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا تێگەیشتن لە چۆنێتی دڵنیابوون لەوەی ژیریی دەستکرد بە شێوەیەکی کاریگەر بۆ چاکەی گشتیی بەکاردێت هێشتا کێشەیە.

رێکخراوەکە لێکۆڵینەوە لە حکومەت، کەرتی تەکنەلۆجیا و ژێرخانی زانیاریی وڵاتەکان دەکات و بەو پێوەرەى دیاریکردووە، هەر وڵاتێک چەندێک ئامادەکاریی بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆجیاکە کردووە.

ئەمریکا لە سەرەوەی لیستەکەدایە، یەکێکە لەو وڵاتانە بەرێژەی 84.4% ئامادەکاریی بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆجیاکە کردووە، هاوکات لە کۆی 19 وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقاش، عێراق پلەی 15یەم و ئێران پلەی 13 بەرکەوتووە.

رێژەی ئامادەکاریی بۆ ژیریی دەستکرد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا