ڤۆلکسواگن چات جی پی تی بۆ ئۆتۆمبێلەکانی زیاددەکات

ئۆتۆمبێلی ڤۆلکسواگن
ئۆتۆمبێلی ڤۆلکسواگن

ڤۆکسواگن، کۆمپانیای بەرهەمهێنی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی، پێ دەنێتە نێو دنیای ژیریی دەستکرد و بەنیازە چات جی پی تی لە ناو ئۆتۆمبێلەکانیدا بەکاربهێنێت.

کۆمپانیا ئەڵمانییەکە، لە میانەی پێشانگای سی ئی ئێس 2024 لە لاس ڤێگاس، رایگەیاند پلانی هەیە چاتبۆتە زیرەکەکان بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی زیادبکات، کە یاریدەدەری دەنگیان تێدایە.

کۆمپانیاکە رایگەیاند، لە نیوەی ئەمساڵەوە تایبەتمەندییەکە لە ئەمریکا بەردەستدەخات و دواتر لە ئەوروپا، شۆفێران دەتوانن، یاریدەدەرە دەنگییکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە، گەڕان و هەواگۆڕین یان بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار بەکاریبهێنن.