ئۆپن ئەی ئای کار بۆ بەدەستهێنانی متمانەی خێزان دەکات

کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کۆمۆن سێنس میدیا دەکات، بۆ هاوکاریکردن و ڕێنمایکردنی ئەی ئای.

کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای دروستکەری چاتجی پی تی رایگەیاند، بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی دایک و باوکان و خێزانەکان، هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوێکی قازانجنەویست دەکەن  و کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی تەکنەلۆجیا و میدیا لەسەر منداڵان و هەرزەکاران.

ئۆپن ئەی ئای، بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی تایبەت بە چۆنییەتی کارکردنی ژیریی دەستکرد و دروستکردنی بەرهەمی پەروەردەیی بۆ دایک و باوکان و پەروەردەکاران ئەو هاوبەشییەی ئەنجامداوە. ئامانجیانە پێکەوە کار لەسەر بەڕێوەبردنی (جی پی تی) دۆستی خێزان بکەن، کە بە ژیریی دەستکردی کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای کاردەکات.

سام ئاڵتمان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئۆپن ئەی ئای گوتی: ژیریی دەستکرد سودێکی زۆر بە خێزانەکان و هەرزەکاران دەگەیەنێت، هاوبەشیکردنیشمان لەگەڵ رێکخراوی کۆمۆن سێنس میدیا، بۆ کارکردنە لە دڵنیاکردنەوەی سەلامەتی خێزانەکان و منداڵان لە بەکارهێنانی ئامرازەکانمان بە متمانە و سەلامەتییەوە. دەستپێکردنی ئەم هاوبەشییە دوای ئەوە دێت، کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای رایگەیاند، بەشداری لە چوارچێوەی نوێی کارکردنی کۆمۆن سێنس میدیا دەکات، بۆ هەڵسەنگاندن، پێداچوونەوە، سەلامەتی، شەفافیەت و بەکارهێنانی ئەخلاقیانەی ژیریی دەستکرد و کاریگەرییەکانی بەرهەمەکانی ئەو تەکنەلۆجیایە