مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئه‌و دیموكراسییه‌ت و فیدراڵیزمه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ریان رێككه‌وتوون و له ده‌ستووری عێراقی نوێ‌دا چه‌سپیوون، له‌به‌رده‌م مه‌ترسی راسته‌قینه‌دایە.
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی په‌یامێكی به بۆنه‌ی 33مین ساڵیادى راپه‌ڕینەوە پەیامێکی بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند، هه‌لومه‌رجی سیاسیی عێراق به‌ره‌و قۆناغێكی هه‌ستیار و مه‌ترسیدار ده‌ڕوات، ئه‌و دیموكراسییه‌ت و فیدراڵیزمه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ریان رێككه‌وتوون و له ده‌ستووری عێراقی نوێ‌دا چه‌سپیوون، ده‌ستوورێك كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هاووڵاتیان په‌سه‌ندیان كردووه، له‌به‌رده‌م مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌دان.
پارتی له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌م یاده به ده‌رفه‌ت ده‌زانین كه پشتیوانی خۆمان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌و واده‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاری كردووه كه ده‌كاته ڕۆژی 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ.
دەشڵێت، فشاری زۆر و هه‌مه‌لایه‌نه به‌رده‌وامه بۆ سه‌پاندنی هه‌ندێك واقیع به‌سه‌ر كوردستاندا كه به درێژایی سه‌ده‌یه‌ك به هێرش و په‌لاماری سه‌ربازی تا ئاستی جینۆساید نه‌یانتوانیووه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستانیدا بسه‌پێنن ئێستا به ناو و له ڕێی یاساوه ده‌یانه‌وێت بیانسه‌پێنن، به‌تایبه‌تی ئه‌و بڕیار و هه‌نگاو و ناهه‌قیانه‌ی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی كوردستان و قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێم و ماف و موسته‌حه‌قاته‌كانی و چه‌ندین پرسی دیكه ده‌كرێن كه به پێی ده‌ستوور و یاسا فیدڕاڵییه‌كان دانیان پیانراوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، "له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ و ئاڵنگاری ئه‌وتۆداین كه زیاتر پێویستمان به هاوئاهه‌نگی و یه‌كده‌ستییه له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامی گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غداد بۆ چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گیروگرفته‌كان تاكوو جارێكی دیكه كێشه و قه‌یرانه‌كان دووباره نه‌بنه‌وه.
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگەیاندوە، "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كه‌ییه‌كانی بونیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ و كۆتایهێنان به كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان كه خۆیان له بنه‌ماكانی (هاوبه‌شی و سازان و هاوسه‌نگی)دا ده‌بیننه‌وه".