ئیسرائیل دەوروبەری دیمەشقی بۆردوومانکرد

دیمەشقى پایتەختى سووریا. فۆتۆ: AP

ئاژانسی "سانا"ی حکومیی سووریا رایگەیاند، فڕۆکەکانی ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سەربازییان لە دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکە کردووەتە ئامانج.

رۆژی 19ی ئازاری 2024، ئاژانسی هەواڵی سووریا "سانا"ی فەرمی رایگەیاند، نزیک بە کاتژمێر 2ی بەرەبەیان، فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانییان لە ئاراستەی جۆلانەوە دەستپێکردووە و ژمارەیەک پێگەی سەربازییان لە ریفی دیمەشق کردووەتە ئامانج.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە رایگەیاندووە، کە هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی سووریا بەرپەرچی مووشەکەکانی ئیسرائیلیان داوەتەوە و هەندێکیان خستە خوارەوە و زیانەکانیش تەنیا لە زیانی ماڵیدا سنووردار بوون.

لە بەرامبەردا میدیای ئیسرائیل رایگەیاند، کە هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ناوچەی یەبرودی لە ریفی دیمەشقی پایتەختی سووریا کردووەتە ئامانج.