بەرگریی شارستانیی سلێمانى بۆ کەناڵ8: لە سنوورى سلێمانى ئاو نەچووەتە هیچ ماڵێکەوە

بارانبارین لە سلێمانی. فۆتۆ: حەمەسوور-کەناڵ8

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە کەناڵ8ی راگەیاند، تاوەکو ئێستا لە سنووری سلێمانی ئاو نەچووەتە ناو هیچ ماڵێکەوە.

ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە کەناڵ8ی راگەیاند، تاوەکو ئێستا بارانبارین لە سلێمانی هیچ زیانێکی نەبووە و ئاو نەچووەتە هیچ ماڵێکەوە.

هاوکات ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەرى کەشناسیی سلێمانى بە کەناڵ8ی گوت، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا زیاتر لە 35 ملیمەتر باران لە سلێمانى باریوە، کە ئەوەش رێژەیەکى زۆرە لە ماوەیەکى کەمدا، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاو نەچووەتە هیچ ماڵێکەوە.

گوتیشى، ئەمڕۆ تاوەکو شەو بارانبارین بەشێوەى لێزمەباران بەردەوام دەبێت.

بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە کەناڵ8ى راگەیاند، بەهۆى ئەو بارانە بەهێزەى ناوچەکەى گرتووەتەوە، لە پارێزگاى دهۆک لافاو دروستبووە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیانلەدەستداوە، ئاو چووەتە 10 ماڵەوە و چەند ئۆتۆمبێلێکیش ئاو بردوونى.