لەشاری نەجەف یادى جەژنى نەورۆز دەکرێتەوە

پارێزگای نەجەف فۆتۆ: AP

لەشارى نەجەف لە عێراق، یادى جەژنى نەورۆز دەکرێتەوە، پۆلیسى شارەکەش دەڵێت: "ئامادەکاریى تەواویکردووە بۆ پێشوازى لە جەژنى نەورۆز و لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکانیش رێوشوێنى ئەمنیى توند دەگرنەبەر بۆ پاراستنى زیارەتکاران".

رۆژی سێشەممە، 19ى ئازار موفید تاهیر، گوتەبێژى پۆلیسى نەجەف بەرۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمیی عێراقی راگەیاند، "پۆلیسى شارەکە ئامادەکارى تەواویکردووە بۆ پێشوازى لە جەژنى نەورۆز لە رۆژى 21ى ئازار و چەند چالاکییەکى تایبەت ئەنجامدەدەن".

گوتیشى: "لەو رۆژەدا سەردانى مەزارى ئیمام عەلى و گۆڕستانى گردى سەلام دەکەن و لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکانیش هێزەکانى پۆلیس بڵاوەیانپێدەکرێت و رێوشوێنى ئەمنیى توند بۆ پاراستنى زیارەتکاران دەگیرێتەبەر".

هاوکات ژمارەیەکى زۆر لە زیارەتکاران گەیشتوونەتە دەروازەى مێهران لە پارێزگاى ئیلام و بەرەو نەجەف و کەربەلا بەڕێدەکەون بۆ بەشداریکردن لە ساڵى نوێ و نەورۆز لە شارەکە.

نەجەف بەشارێکى "پیرۆزى ئاینى" دادەنرێت لە عێراق، نزیکەی 160 کیلۆمەتر لە شاری بەغدادەوە دوورە، چەندین مزگەوت و مەزارگە و قوتابخانەی ئاینی تێدایە.

لە شارى نەجەف، مەزارى ئیمامەکانى عەلی، حوسێن و عەباسى تێدایە و ساڵانە چەندین مەراسیمى ئایینى لە شارەکەدا بەڕێوەدەچن.