یەکگرتوو: لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین لەکاتی خۆیدا

لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردین لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا.

رۆژی سێشەممە 19ی ئازار، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کرد لە شاری هەولێر.

شاندەکەی پارتی بڕیاریداوە کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان بکات بەمەبەستی تاوتوێکردنی بڕیارەکەی بە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

خەلیل ئیبراهیم، گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، "هەڵبژاردن بە پێویستییەكی نیشتمانی و ئیستحقاقێكی دەستوری دەزانین و لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت".

وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: وەك یەكگرتوو لەگەڵ ئەوەن لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجامبدرێت.

لە لێدوانێكدا وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: سەرەڕای رێزمان بۆ ئەو لایەنانەی كە هەڵوێستی جیاوازیان لەمەڕ بەشداریكردن له هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەربڕیوە، بەڵام ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەڵبژاردن بە پێویستییەكی نیشتمانی و ئیستحقاقێكی دەستووری دەزانین، لەگەڵ ئەوەین هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت.