بۆ جاری پێنجەم یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا رێژەی سوودی بانکیى وەکخۆی هێشتەوە

ئاڵا و دۆلاری ئەمریکا فۆتۆ: گووگڵ

یەدەگى فیدراڵیى ئەمریکا رێژەی سوودی بە لەسەدا 5.25 و 5.5%، هێشتەوە، ئەمەش بەرزترین ئاستی سوودە لە یەکێک لە "گەورەترین" ئابووری جیهاندا لە 20 ساڵى رابردوودا.

شارەزایانى بانکیى ئەمریکا، پێشبینیدەکەن تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، یەدەگى فیدراڵیی ئەمریکا رێژەی سوود بۆ 4.5% کەمبکاتەوە.

جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە دابەزاندنی رێژەی سوود بەندە بە گەشەسەندنى ئابوورى، پێشبینیدەکەین هەڵاوسان بەردەوامبێت لە دابەزین.

رێژەی هەڵاوسان لەماوەی مانگی شوباتی رابردوودا لە ئەمریکا بەرزبوونەوەی کەمی تۆمارکرد، ئەمەش بەهۆى بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و تێچووی ژیان.

لە ئێستادا رێژەى هەڵاوسان بە 3.2% تۆمار کراوە، لەکاتێکدا کە یەدەگى فیدڕاڵیی ئەمریکا پێشبینیدەکات رێژەى هەڵاوسان بۆ %2.6 دابەزین تۆمار بکات.