مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتە شانۆییەکانی بازنەی رەخنەگرانی بەریتانیا بەڕێوەچوو، تیایدا ژمارەیەک شانۆکاری دیاری وڵاتەکە، وەکو باشترینەکانی ساڵ دیاریکران.
لە 33ـیەمین خولی دابەشکردنی خەڵاتە شانۆییەکانی بازنەی رەخنەگرانی بەریتانیا، ژمارەیەک شانۆکاری دیاری بەریتانیا، بوون بە براوەی خەڵات و وەکو باشترینەکانی شانۆی ئەم وڵاتە دیاریکران.
ئاندرو سکۆت، دەیڤد تێنانت و سۆفی ئۆکۆنێدۆ، لە دیارترین براوەکانی مەراسیمەکەی ئەمساڵ بوون، تیایدا، ئاندرو سکۆت، توانی ببێت بە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری شانۆیی و بە فرەنواندن لە شانۆیی "ڤانیا"ی ئەنتۆن شێخۆف و رۆڵی هەشت کەسایەتیی جیاوازی تیادا گێڕا، ئەم بردنەوەیە پاش ئەوە دێت، مانگی رابردوو، سکۆت توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری بازنەی رەخنەگرانی فیلمیش بباتەوە.
دابەشکردنی خەڵاتی شانۆیی بازنەی رەخنەگرانی بەریتانیا، لەلایەن گروپی بەریتانی ئەمبرێلاوە بەڕێوەدەچێت، کە ساڵانە لە دوو ئاستی سینەما و شانۆدا، باشترین کەسایەتییەکانی ساڵ دیاریدەکات.
خانمە ئەکتەری بەریتانی، سۆفی ئۆکۆنێدۆ، توانی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بباتەوە و لەلایەکی دیکەوە دەیڤد تێنانت، خەڵاتی ترێوینی بردەوە بۆ باشترین نواندنی شەیکسپیری.
بۆ ئەمساڵ، لە ئاستی 10 پۆلی جیاوازدا، خەڵاتە شانۆییەکانی بازنەی رەخنەگرانی بەریتانیا دابەشکران، کۆی براوەکانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
باشترین شانۆیی نوێ
The Motive and the Cue
باشترین شانۆیی موزیکی
Guys & Dolls
باشترین ئەکتەری شانۆ
Andrew Scott
باشترین خانمە ئەکتەری شانۆ
Sophie Okonedo
باشترین نواندنی شەیکسپیری
David Tennant
باشترین دەرهێنەری شانۆ
Rupert Goold
باشترین دیزاینەری شانۆ
Miriam Buether with 59 Productions
باشترین شانۆیی متمانەبەخش
Marcelo dos Santos
باشترین ئەکتەری نوێی متمانەبەخش
Jack Wolfe, Louis McCartney
خەڵاتی پیتەر برووک بۆ بۆشایی بەتاڵ
Orange Tree