واریەرز سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر ئۆرلاندۆ ماجیک تۆمارکرد

یاریزانانی گۆڵدن ستەیت واریەرز، لە یارییەکەیان بەرامبەر ئۆرلاندۆ ماجیک. فۆتۆ: AP

لەچێوەی کێبڕکێکانی "ئێن بی ئەی"، کە هەردوو جەمسەری خۆرهەڵات و خۆرئاوای لەخۆگرت، هەردوو یانەی گۆڵدن ستەیت واریەرز و ئۆرلاندۆ ماجیک رووبەڕووبونەوە، یارییەکەش لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی واریەرز کۆتاییهات.

یاریزانانی گۆڵدن ستەیت واریەرز لەیارییەکەدا ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد، ئاندرو ویگینز پاڵەوانی یارییەکە بوو بە تۆمارکردنی 23 خاڵ، دواتر ستێفان کیوری بەتەنیا 17 خاڵ و 10 ئەسیستی تۆمارکرد،.

کیوری یارمەتیدەری سەرەکی یانەکەی بوو، کاتێک لە یارییەکەدا زۆر رێگری لە یاریزانی ماجیک، درەیمۆند گریین دەکرد، لە کاتێکدا گریین 16 یارییە بەشداری ناکات بەهۆی سڕکردنیەوە لەلایەن رایەڵەی یانەکانی "ئێن بی ئەی" و لەم یارییەشدا کێشەیەکی زۆری بۆ درووستبوو.

لە یانەی ئۆرلاندۆ ماجیکیش، کۆڵ ئانتۆنی 26 خاڵ و هەشت ریباوندی تۆمارکرد، پاولۆ بانچێرۆش 15 خاڵ و هەشت ریباوندی هەبوو، بەڵام نەیانتوانی بەسەر واریەرزد سەربکەون و یارییەکەیان 93 خاڵ بەرامبەر بە 101 خاڵ دۆڕاند.

گۆلدن ستەیت واریەرز، پلەی دەیەمی جەمسەری رۆژئاوایان گرتووە و لە 35 یاریی 20 یارییان بردووەتەوە.