بلەیزەرز لە کۆتا خولەکەکاندا خۆی رزگارکرد

سکووت هێندەرسۆن، یاریزانی پۆرتلاند ترەیل بلەیزەرز. فۆتۆ: AP

لە یەکێک لە یارییەکانی ئێن بی ئەی، کە هەردوو جەمسەری خۆرهەڵات و خۆرئاوای لەخۆگرت، هەردوو یانەی پۆرتلاند ترەیڵ بلەیزەرز و شارلۆت هۆرنێتس رووبەڕووبونەوە، بە جیاوازییەکی کەم و بە ئەنجامێکی تا رادەیەک لاواز، یارییەکە لە بەرژەوەندی بلەیزەرز کۆتاییهات.

هەردوو یانە لە جەمسەرەکانی خۆیان پلەکانی 13 و 14ەیان گرتووە، لە یارییەکەشدا ئاستیان لە یەکەوە نزیک بوو، ئەستێرەی یارییەکە، لایەنی بلەیزەرز بوو کە سکووت هێندەرسۆن توانی 22 خاڵ و 10 ئاسیست تۆماربکات، لە لایەنی بەرامبەریش، ئەستێرەی شارلۆت دیاندرێ ئاسیتۆن بوو کە توانی 24 خاڵ و 16 ریباوند تۆماربکات، جەباری والکەریش 14 خاڵ و 22 ریباوندی تۆمارکرد.

یاریزانانی شارلۆت تا رادەیەک باڵادەستبوون، کاتێک میڵەر 21 خاڵی تۆمارکرد، بەڵام سوودی نەبوو، بلەیزەرز توانیان بە ئەنجامی 89 بە 86 یارییەکە ببەنەوە و کۆتایی بە زنجیرە شکستەکانیان بهێنن، کە 10 یارییە بەردەوامبوون لە تۆمارکردنی شکست، بەڵام توانیان لە رێگەی ئەم یارییەوە شکست لەبیر خۆیان ببەنەوە.

گرانت ویڵیامز، یاریزانی هۆرنێتس و دیاندرێ، یاریزانی بلەیزەرز. فۆتۆ: AP