لە یارییەکانی ئێن بی ئەی، هەردوو یانەی دێنڤەر نەگێتس و ئەتلەنتا هۆکس رووبەڕووبونەوە، نەگێتس بە ئەنجامێکی گەورە و بە 142 بەرامبەر 110 خاڵ، هۆکسی تووشی شکست کرد.
جەمال مورای ئەستێرەی یارییەکە و نەگێتس بوو، دوای لەدەستدانی حەوت یاریی بەهۆی پێکانی ئەژنۆیەوە، بۆ ئەم یارییە گەڕایەوە و توانی لە ماوەی 21 خولەکدا 16 خاڵ تۆماربکات و شەش ئاسیستیشی نووسیەوە، لە لایەکی دیکەوە نیکۆلا جۆکیچ بەردەوامە لە ریکۆرد و بۆ 25ەمین جار لەم وەرزە، توانی سێ خاڵی لە یاریەکاندا تۆماربکات و هەروەها بەتەنیا 19 خاڵ و 14 ریباوند و 11 ئاسیستی تۆمارکرد، ئەمەش وای کرد نەگێتس لە یارییەکەدا باڵادەستبێت و بردنەوەیەکی گەورەی بەدەستهێنا.
لە جەمسەری ئەتلەنتاش، کلینت کاپێلا، خاڵ تۆمارکەری یارییەکە بوو بە 19 خاڵەوە، بەڵام سوودی نەبوو چونکە دێنڤەر لە سەرەتاوە کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو و بەم شێوەیە دێنڤەر نەگێتس خۆی لە پلەی یەکەمی جەمسەری خۆرئاوا جێگیرکرد و پێشبینیش دەکرێت ناسناوی ئەم وەرزە هەر بۆخۆیان یەکلایی ببێتەوە.