گوگڵ: وێبگەڕی گوگڵ کرۆم نوێبکەنەوە

کۆمپانیاى گوگڵ داوا لە بەکارهێنەرانى دەکات دەستبەجێ وێبگەڕی گوگڵ کرۆم نوێ بکەنەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانایای گوگڵ، هۆشداری دەدات بە ملیۆنان بەکارهێنەری و داوایان لێدەکات وێبگەری کرۆم نوێبکەنەوە، چونکە بۆیان دەرکەوتوە مەترسی هاککردنیان لەسەرە، بەپێچەوانەوە هاککەرەوەکان دەتوانن دەستیان بە زۆرێک لە زانیارییە کەسییەکانى بەکارهێنەران بگات.

گوگڵ ئاماژەی بەوەکردووە، هاککەرەکان لە رێگەی ماڵپەرەکان یاخود لە رێگەی کردنەوەی بۆکسی خۆنەویستانەی سەر وێبگەرەکەوە، دەیانەوێت دەستیانبگات بە زانیارییە کەسییەکانی کەسی بەکارهێنەر.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى لەگەڵ نوێکردنەوەی وێبگەرەکەدا، سەرجەم ئەو گرفتانە چارەسەردەبن و هاوڵاتیان سەلامەت دەبن، لەسەربنەماى ئەو داوایە گوگڵ دووپاتى دەکاتەوە سەرجەم بەکارهێنەران پارێزراون لەو مەترسیانەى دەکەوێتە سەر ئەکاونتەکانیان.