سەرۆکوەزیرانى عیراق بریاریداوە بە ناردنى 10 ملیۆن لیتر سوتەمەنى بۆ غەززە، بەمەبەستى بەگەڕخستنەوەى دام و دەزگا خزمەتگوزارییەکان.
سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق رایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق رەزامەندییان پیشانداوە لەسەر ناردنى 10 ملیۆن لیتر سوتەمەنى بۆ کەرتى غەززە، بەمەبەستى بەگەڕخستنەوەى دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانى کەرتەکە، چونکە لەئێستادا بەشێکیان پەکیان کەوتووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، عێراق ئامادەیە پێشوازیى لە بریندارە فەڵەستینیەکانى شەڕى غەززە بکات.
لەدواى هێرشى ئیسرائیل بۆسەر غەززە، زۆربەى نەخۆشخانەکان و تۆڕەکانى ئاو و نانەواخانەکان تووشى گرفتى بێکارەبایی و سوتەمەنى بوون و بەشێکیان لەکارکەوتوون.