British actress Marisa Abela poses on the red carpet upon arrival to attend the World Premiere of the film "Back To Black", in central London, on April 8, 2024. (Photo by BENJAMIN CREMEL / AFP)

فەرشی سوور بۆ بڵاوبوونەوەی فیلمێکی ئەیمی واینهاوس راخرا

فیلمی ژیاننامەی "Back To Black"، کە گوزارشت لە گەشتی هونەریی خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی، ئەیمی واینهاوس دەکات، یەکەم نمایشی تایبەتی خۆی ئەنجامدا و ئەستێرە دیارەکانی سینەما بەسەر فەرشی سووری کرانەوەکەیدا وێنەیان گرت.

ئەکتەر و بەرهەمهێنەرانی فیلمی باک تو بلاک، لە ناوەندی شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا، یەکەم نمایشی تایبەتی فیلمەکەیان ئەنجامدا و ئەستێرە بەشداربووەکانی بەسەر فەرشی سووری مەراسیمەکەدا تێپەڕین و وێنەیان گرت.

بەشێکی زۆر لە هەوادار و ئەستێرە دیارەکانی سینەما و موزیک، ماوەی شەش ساڵە چاوەڕوانی بەرهەمهاتنی ئەم فیلمەن، کە لە ناوەڕۆکدا، ژیاننامەی خانمە هونەرمەندەی گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکا، ئەیمی ویانهاوس دەگێڕێتەوە، کە ئامانج لێی، نیشاندانی رووی راستەقینەی ئەم هونەرمەندەیە لە سەکۆی پشتەوەی بازرگانی موزیک و کەسایەتییە رەسەنەکەی نیشان دەدات، کە لە سایەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و ئاڵوودەبووندا، وێنایەکی هەستیار و بزێوی پەیداکردبوو.

ماوەی فیلمەکە، دوو کاتژمێرە و سەر بە ژانرای دراما، موزیک و ژیاننامەیە، سام تایلەر جۆنسن، دەرهێنانی بۆ کردووە و هەریەک لە ئەکتەران، ماریسا ئابێلا، ئێدی مارسان و جاک ئۆکۆنیڵ، رۆڵی سەرەکیی تیادا دەگێڕن.

ئەیمی واینهاوس، لە تێکڕای ژیانە هونەرییەکەی خۆیدا، توانیویەتی زیاتر لە 40 گۆرانی بڵاوبکاتەوە و خاوەنی دوو ئەلبومی موزیکیی بووە، ساڵی 2011، لە تەمەنی 27 ساڵییدا بەهۆی ژەهراویبوون بە کحول، کۆچیدوایی کردووە.