سام ئەڵتمان چووە ناو لیستی ملیاردێرەکانی جیهان

سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای
سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای

سام ئەڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای، دروستکەری چات جی پی تی، چووە ناو لیستی ملیاردێرەکانی جیهان.

سام ئەڵتمان، لەدوای بڵاوکردنەوەی چات جی پی تی لە ساڵی 2022، بووە رووخساری ژیریی دەستکرد، لە پلەی دوو هەزار و 692ەمدا، چووە ناو لیستی ملیاردێرەکانی جیهان کە لەلایەن گۆڤاری فۆربسەوە دیاریدەکرێت.

 بەگوێرەی گۆڤارەکە، سامانەکەی ئەڵتمان، یەک ملیار دۆلارە و لە وەبەرهێنانەکانی لە کۆمپانیا بچووکەکانی وەکو رێدیت و سترایپ و چەند کۆمپانیایەکی دیکەوە دێت.

فۆربس رایگەیاند، بە بەکارهێنانی دۆسیەی گشتی و راپۆرتی بنکۆڵکاری سامانەکەی ئەڵتمانیان خەمڵاندووە.

سەرچاوەی سامانی ملیاردێرە 35 ساڵەکە کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای نییە، بەو پێیەی پێشتر رایگەیاندووە، خاوەنی هیچ بەشێکی کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای نییە، لەکاتیکدا بەهاکەی بە 80 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.