لە دهۆک هاونیشتمانییەکی شنگال بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

ژوان نیزام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
گۆشتی کوڵاو سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون
گۆشتی کوڵاو سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون

 پووختەی هەواڵ

  • هاونیشتمانییەکی تەمەن 41 ساڵە و دانیشتووی شنگالە
  •  ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە پیشەی قەساب بووە
  • بە گوێرەی ئەنجامی پشکنینەکەی هەڵگری ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بووە

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی گەیشتووتە کەنال8، لە پارێزگای دهۆک هاونیشتمانییەکی شنگال بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا، هاوڵاتییەکە پیشەی قەساب بووە.


بەختیار بەکر، بەڕێوەبەری نەخۆشییە گوازراوەکان لە پارێزگاى دهۆک بە کەناڵ 8ـی ڕاگەیاند، هاونیشتمانییەکی تەمەن 41ساڵ کە دانیشتووی شارۆچکەی شنگالە و پیشەی قەساب بووە، دوای تووشبوونی بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، لە نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆک گیانی لەدەستدا.

پشکنینەکان پشتڕاستی پەتاکەی کردووەتەوە



بەختیار بەکر گوتیشی، ئەو هاونیشتمانییە لە 25ـی حوزەیران سەردانی نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆکی کردووە و لە 27ـی مانگ ئەنجامی پشکنینەکانی گەڕاوەتەوە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونە

حاڵەتی گوماناوی دیکەش هەیە.

تەندروستی نەینەواش ئاگادار کراوەتەوە لە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.

گوتیشی، حاڵەتێکی گوماناوی دیکەش هەیە، کە هاونیشتمانییەکی دهۆکە و پشکنینی بۆ ئەنجام دراوە و ڕەوانەی بەغداد کراوە و چاوەڕوانى هاتنەوەی ئەنجامەکەی دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای نەینەواشیان ئاگادارکردووەتەوە سەبارەت بەو حاڵەتانە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لە پارێزگاکەیان.

یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە بەو پەتایە لە دهۆک

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ئەمە یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ماوەی ئەمساڵدا لە پارێزگای دهۆک.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/147227

https://channel8.com/kurdish/news/119629

https://channel8.com/kurdish/news/201445

https://channel8.com/kurdish/news/142167

ژوان نیزام

2 کاتژمێر پێش ئێستا