کۆتاییهاتنی وادەی لێخۆشبوونی گومرگی ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید لە هەرێم
پووختەی هەواڵەکە:
- تەنیا 2 ڕۆژ وادەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید لە هەرێمی کوردستان ماوە.
- لەدوای 1ـی ئەیلول گومرگی 15% دەخرێتە سەر ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە و نرخەکانیان لە بازاڕدا بەرزدەبێتەوە.
- وەزارەتی ناوخۆ تاوەکو ئێستا وەڵامی داواکاریی بازرگانانی بۆ درێژکردنەوەی وادەی لێخۆشبوونەکە نەداوەتەوە.
- بازرگانان داوایان کردبوو لێخۆشبوونەکە بەهۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە و دواکەوتنی بارەکانەوە تاوەکو 1ـی تشرینی دووەم بەردەوام بێت.
لەگەڵ کۆتاییهاتنی وادەی لێخۆشبوونی گومرگی لە 1ـی ئەیلولدا، بازاڕی ئۆتۆمبێل ڕووبەڕووی گۆڕانکاریی لە نرخ دەبێتەوە. بازرگانان هۆشداری دەدەن کە سەپاندنی گومرگی 15% بۆ سەر ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید، تێچووی هاوردەکردن بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بە بڕی 1500 دۆلار یان زیاتر زیاد دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی ناوخۆ وەڵامی داواکاریی کۆمپانیاکانی نەداوەتەوە.
داواکاریی بازرگان و کۆمپانیاکان:
- بازرگانان داوایان کردووە وادەی لێخۆشبوونەکە تاوەکو 1ـی تشرینی دووەم درێژبکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەو بارانەی لە ڕێگەن بیگەیننە دەروازەکان.
- هۆکاری داواکارییەکەیان بۆ ناسەقامگیریی بارودۆخی ناوچەکە و درەنگ گەیشتنی ئۆتۆمبێلەکانیان دەگەڕێننەوە.
- جەخت دەکەنەوە کە ساڵانە هەزاران ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و گومرگکردنیان کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کڕیاران دەبێت.
- هانایان بۆ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ بردووە بۆ ئەوەی بڕیارەکە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو درێژبکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بێ وەڵام ماونەتەوە.
بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان:
وەزارەتی دارایی لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا بڕیاری دا ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید لە لیستی لێخۆشبوونی گومرگی دەربهێنێت. لە ئێستادا تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلانە دەتوانن بەبێ گومرگ داخل بن کە تاوەکو 1ـی ئەیلول دەگەنە دەروازە سنوورییەکان. ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە کە بە بەنزین کاردەکەن و خاوەنی پاترییەکی هاوکارن بۆ کەمکردنەوەی سووتەمەنی، لەمەودوا بەپێی نرخەکانیان گومرگ دەکرێن؛ بۆ نموونە ئۆتۆمبێلێکی 10000 دۆلاری، بڕی 1500 دۆلار گومرگی دەچێتە سەر.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
وادەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 بۆ کاسبکاران و بازرگانان درێژکرایەوە
ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید لە لیستی لێخۆشبوون و بەخشینی گومرگی دەرهێنرا
بازاڕی شێواوی پێشەنگاکانی ئۆتۆمبێل؛ لە فرۆشتنی بەشانوباڵدا هەڵدان تاوەکو فێڵی دەڵاڵەکان
بازرگانیی جیهانيی ئۆتۆمبێل دەگاتە 3 تریلیۆن دۆلار؛ کڕین و فرۆشتنیشيان دەبێتە ئەلیکترۆنی
2 کاتژمێر پێش ئێستا