ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید لە لیستی لێخۆشبوون و بەخشینی گومرگی دەرهێنرا

جەبار حسین 3 کاتژمێر پێش ئێستا
نموونەیەکى گرافیک دیزانیى ئۆتۆمبێلی جۆری مایڵد هایبرید - Mild Hybrid
نموونەیەکى گرافیک دیزانیى ئۆتۆمبێلی جۆری مایڵد هایبرید - Mild Hybrid

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ سەر بە وەزارەتی دارایی، ئۆتۆمبێلی جۆری مایڵد هایبرید - Mild Hybrid، لە لیستی لێخۆشبوون و بەخشینی گومرگی دەرهێنا و لەمەودوا وەک ئۆتۆمبێلی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

جیاکارى لەگەڵ ئۆتۆمبێلى Full Hybrid

بە گوێرەى گشتاندنێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کراوە تێیدا هاتووە "بە پشتبەستن بە نووسراوەکانی وەزارەتی دارایی و سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید چیتر هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی فول هایبرید - Full Hybrid، لە ڕەسمی گومرگی نابەخشرێت".

وەک ئۆتۆمبێلى ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت

لە گشتاندنەکەدا هاتووە، ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرید، کە جۆرێکن لە ئۆتۆمبێلە هایبریدەکان لە کاتی هاوردەکردنیاندا وەک ئۆتۆمبێلی ئاسایی کاری گومرگییان بۆ دەکرێت و بەگوێرەى ئەو ڕێژە و بەهایەی کە لە پێناسەدا بۆیان دیاریکراوە.

کەى دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە؟

ئەم بڕیارە نوێیە لە ڕۆژى 20ـی ئابی 2026ـەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

جەبار حسین

3 کاتژمێر پێش ئێستا