یونسێف: بەهۆی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا کچان ڕووبەڕووی مەترسیی زیاتر دەبنەوە

یەسنا ئومێد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • یونسێف: بەهۆی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا کچان ڕووبەڕووی مەترسیی زیاتر دەبنەوە.
  • یونسێف: بەهۆی زریانەکانەوە کچان زیاتر واز لە خوێندن دەهێنن.
  • یونسێف: نیوەی منداڵانی جیهان ڕووبەڕووی مەترسیی گۆڕانی کەشوهەوا دەبنەوە.

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان یونسێف، ئاشکرایکرد، بەهۆی شەپۆلەکانی گەرما و سووتانی دارستان و ڕووداوەکانی دیکەی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا، کچان زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی وازهێنان لە خوێندن دەبنەوە.


ناوەڕۆک و ووردەکارى ڕاپۆرتەکەى یونسێف

  • دیاردە سەختەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کە لە ساڵی ڕابردوو ڕوویاندا، کاریگەری نەرێنییان هەبووە لەسەر یەکێک لە هەر 10 خوێندکار کە دەکاتە زیاتر لە 171 ملیۆن خوێندکار لە 106 وڵاتی جیهان.
  • کاتێک خوێندنگەکان زیانییان بەرکەوتووە یاخود داخراون کچان بە بەراورد بە کوڕان زیاتر زیانییان بەرکەوتووە، هەروەها کچان زیاتر وازییان لە خوێندن هێناوە.
  • ڕەنگە بەهۆی ئەو زیانانەی بەر خوێندنگەکان و شوێنە تەندروستییەکان دەکەوێت و دەبێتە هۆی شەپۆلی ئاوارە بوون، وا لە کچان بکات بەرپرسیارێتیی زیاتر بگرنە ئەستۆ، هەر ئەم فشارانەش ڕەنگە مەترسیی هاوسەرگیری منداڵان زیاد بکات.
  • زریانەکان یەکێک بووە لە باوترینی ئەو هۆکارانەی خوێندنی لە جیهان ڕاگرتووە، ساڵی ڕابردوو خوێندنی 109 ملیۆن خوێندکار بەوهۆیەوە پەکی کەوتووە، درووستبوونی لافاویش بەلایەنی کەم، کاریگەریی لەسەر 70 ملیۆن کەس درووستکردووە، هاوکات بەهۆی شەپۆلی گەرما خوێندنی 50 ملیۆن خوێندکاریش ڕاگیراوە.
  • ڕێکخراوی یونسێف دەڵێت، نزیکەی ملیارێک منداڵ کە دەکاتە نیوەی منداڵانی جیهان لەو وڵاتانە دەژین کە ڕووبەڕووی مەترسیی زۆری ڕووداوە لە ناکاوەکانی ژینگە و کەشوهەوا دەبنەوە.

لە کۆتایشدا یونسێف داوای لە حکومەت و هاوبەشەکانی کرد کە پارەی زیاتر لە درووستکردنی شوێنی خوێندنی نوێ خەرج بکەن کە توانای بەرگەگرتنی لەبەردەم مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا هەیە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

یونسێف: بەهۆی شەڕەوە 625 هەزار خوێندکار لە غەززە لە خوێندن بێبەشبوون

ڕێکخراوى یونسێف داوا دەکات منداڵ و قوتابخانەکان لە جەنگ بپارێزرێن

برۆکسل؛ نزیکەی 25 هەزار کەس بەشداریی لە خۆپیشاندانێکی بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانى کەشوهەوا دەکەن

UN: گۆڕانى کەشوهەوا قەیرانی خۆراک دروستدەکات

یەسنا ئومێد

1 کاتژمێر پێش ئێستا