پارتی دەم وەڵامی هەڵمەتی دژی زمانی کوردی دەداتەوە
پووختەى هەواڵەکە
- پارتی دەم وەڵامی هەڵمەتی دژی زمانی کوردی دەداتەوە.
- پارتی دەم: دەبێت بپرسین بۆچی تاوەکو ئێستا زمانی کوردی ئازاد نییە.
ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتی دەم، بێ ناوهێنانیان، پەیامێکی لە وەڵامی هەڵمەتی گرووپە ناسیۆنالیستی و ڕەگەزپەرستەکان بڵاوکردووەتەوە کە بە بیانووی ئەوەی تەنیا تورکی زمانی فەرمییە هێرش دەکەنە سەر تابلۆ کوردییەکان و داوای لابردنیان دەکەن.
ئاریشەکانى بەردەم زمانى کوردى لە تورکیا
- ئایشەگوڵ دۆغان ئاماژەی بەوەکردووە، تورکیا وڵاتێکی فرەزمان، فرەکولتوور و فرەناسنامەیە و دەڵێت: "زمانی کوردی زمانی دایکی ملیۆنان کەسە، کە بەسەر وڵاتانی دراوسێدا دابەشبوون".
- ئایشەگوڵ دۆغان: لەبرى ئەوەی بپرسین بۆچی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی بە دوو زمانە، دەبێ بپرسین بۆچی زمانی کوردی تاوەکو ئێستا ئازاد نییە.
- گوتەبێژەکەی پارتی دەم باسی لەوەشکردووە، برایەتی لە زمانەوە دەستپێدەکات و دەڵێت "ئایا پێویست نییە لە برى ئەوەی لە زمانەکان بترسین، پشتیوانی لە قسەکردن و خوێندن بە زمانی کوردی بکەین؟".
زمانی کوردی لە تورکیا (بە تایبەت شێوەزاری کرمانجیی سەروو و زازاکی) زمانێکە کە لە ڕووی مێژوویی و سیاسییەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگ و قەدەغەکردنی توند بووەتەوە. سەرڕای ئەوەی کورد نزیکەی یەک لەسەر پێنجی دانیشتووانی تورکیا پێکدەهێنێت، بەڵام زمانی فەرمی دەوڵەت تەنیا زمانی تورکییە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
سەڵاحەدین دەمیرتاش: کاتێک بەرپرسانى تورکیا دەچنە هەرێمى کوردستان کێشەیان لەگەڵ زمانى کوردى نییە
لە تورکیا ڕێگە بە خوێندن بە زمانی کوردی نادرێت
رێگە نەدرا دایکێکى ئاشتى لە پەرلەمانى تورکیا بە کوردى قسە بکات
بۆ بەفەڕمى ناساندنى زمانى کوردى پارتی دەم نامەیەکی بۆ یونسکۆ نارد
57 خولەک پێش ئێستا