بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پلە باکووری کوردستانی هەژاند

محەمەد عەلی 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پلە باکووری کوردستانی هەژاند.
  • بوومەلەرزەکە شارۆچکەی کاراکۆپروی سەربە پارێزگای ڕحای لە باکووری کوردستان، هەژاندووە.
  • بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 7.39 کیلۆمەتردا ڕوویداوە.
  • بوومەلەرزەکە لە هەریەک لە ئامەد، مێردین، سێرت، شرنەخ، ئێلهــ، دیلۆک، سەمسوور، ڕحا و مەڵەتیش هەستی پێکراوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخی لەناکاو لە تورکیا ناسراو بە ئافاد بڵاویکردووەتەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پلە ڕحای هەژاندووە و ناوەندەکەی شارۆچکەی کاراکۆپرو بووە. ئاماژە بەوەشکراوە، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 7.39 کیلۆمەتردا ڕوویداوە.


لە کوێ هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە؟

  • بوومەلەرزەکە لە هەریەک لە ئامەد، مێردین، سێرت، شرنەخ، ئێلهـ، دیلۆک، سەمسوور، ڕحا و مەڵەتیش هەستی پێکراوە.
  • دوای بوومەلەرزەکە، هاونیشتمانییان ماڵەکانیان جێهێشتووە و ڕوویان لە شەقام، کۆڵان و پارکەکان کردووە.
  • لای خۆیەوە حەسەن شڵداک، لە بارەی بوونی زیانی گیانی یان ماددی، ئاشکرایکرد، بە گوێرەی پشکنین و بەدواداچوونەکان تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان یان داڕمان تۆمارنەکراوە.
  • تەنیا چەند حاڵەتێکی کەم بەهۆی ترس، شڵەژان و ڕاکردن لە کاتی بوومەلەرزەکەدا سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە بۆ چارەسەری سەرەتایی.

هەر بەگوێرەى فەرمانگەى ئافادى تورکیا، قڵیشانی بچووک لە دیواری هەندێک لەو خانوو و باڵەخانە کۆنانەدا بینراوە کە پێشتریش بەهۆی بوومەلەرزە گەورەکەی 2023ەوە کەمێک زیانیان پێگەیشتبوو.

ئێستا تیمەکانی هاوکاری و پشکنینی مەیدانی AFAD لە ناوچەکە بڵاوبوونەتەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی گشتی، و ژیان لە شارەکەدا بەرە و ئاساییبوونەوە دەچێت.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

تورکیا 91 ملیار دۆلاری بۆ قەرەبووکردنەوەی بومەلەرزە خەرجکردووە

دوو بومەلەرزە پارێزگاى مەڕەشى باکوورى کوردستانى هەژاند

گەندەڵی لە هاوکارییەکانی بوومەلەرزەدا؛ هونەرمەندێکی دیاری تورکیا بە دیارنەمانی دەیان ملیۆن دۆلاری خۆبەخشان تۆمەتبارکراوە

محەمەد عەلی

2 کاتژمێر پێش ئێستا